ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، عارف تەیفور رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی پارتی بۆ گفتوگۆگانی تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەڕی دووەمی كۆبوونەوە و گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنەكان دەست پێ دەكاتەوە بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت.
عارف تەیفور لەبارەی وادەی دەستپێكردنەوەی گەڕی دووەم و سەردانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای لایەنەكان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راگهیاندووه: كۆبوونەوەكان هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەكاتەوە و شاندی پارتی سەردانی ئەو لایەنانە دەكات كە خواستیان لەسەر بەشداریكردنی حكوومەت هەیە و گفتوگۆ لەسەر وردەكارییەكانی پێكهێنانی حكوومەت دەكەین.
عارف تەیفور لە بارەی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت گوتی: گەیشتوینەتە سەر ئەنجامێك و ماوەتەوە سەر ئەوەی رایبگەیەنین.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێش دوو هەفتە گەڕی یەكەمی گفتوگۆ و دانوستانەكانی تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان ئەنجامدا و لە شاری سلێمانی لەگەڵ هەردوولایەنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.