لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمرۆ پێنجشەممە 29 ى 11 ى 2018 ، رووداوێكی ئاگرکەوتنەوە لە شوقەکانی ئێمپایەر ستی ڕوویدا
ڕاشیدهگهیهنن ، تیمی بنکەکانی بەرگری شارستانی ناوشار گەیشتنە شوێنی رووداو و دەستیان کرد بە کارەکانیان ، لەهەمان کاتدا 5 هاووڵاتی لە شوێنی رووداوەکە گیریان خواردبوو و گازی ژەهراویان هەڵمژیبوو ، توانرا لەلایەن کارمەندانمان رزگاربکرێن و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کرا .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.