Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:12

به‌وێنه‌.. له‌سەر شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر ڕووداوێکى هاتووچۆ کاره‌ساتى نایه‌وه‌

هاتووچۆی هه‌ولێر باس له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%


 فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، نه‌وه‌ستانی دوو شۆفێر له‌كاتێكی زووی به‌یانی له‌سه‌ر چرای سووری ترافیك لایت كاره‌سات ده‌نیته‌وه‌


ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 6ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 29 ى 11 ى 2018 ، له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری له‌سه‌ر ترافیك لایتی ڕێگای مه‌خمور به‌هۆی نه‌وه‌ستانی 3 ئۆتۆمبێلی له‌سه‌ر چرای سووری ترافیك لایت رووداوی هاتووچۆی  لێ كه‌وته‌وه‌ 

 فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ كیایه‌یكی بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌را ، زیانێكی زۆری مادی به‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تر ورێگاوبانه‌كه‌ش كه‌وت ، چه‌ند هیمایه‌كی هاتووچۆش  شكان

فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ئه‌م سه‌ر پێچیه‌یان كرد به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتبون ، وایانزانی كاته‌كانی زووی به‌یانی شه‌قامه‌كان چۆلن  چاوی چاودێرنیه‌ بۆیه‌ پێویست ناكات له‌سه‌رترافیك بوه‌ستن بۆدوو ده‌قیقه‌ ، چونكه‌ به‌لێكدانه‌وه‌ی خۆیان ئه‌و دوو ده‌قیقه‌یه‌ دوایان ده‌خات له‌گه‌یشتن به‌كاره‌كانیان 


 ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م لێكدانه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ وایكرد تاكو كاتژمێر 9 به‌یانی ئۆتۆمبێله‌كانیان وخۆیان سه‌ره‌رای زیانه‌ مادیه‌كان هه‌ر له‌شوێنی خۆیان بمیننه‌وه‌ نه‌گه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ستیان

 ناوبراو  داوا له‌هه‌مو شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ی شه‌قامه‌كانیش چۆلن پابه‌ندی وه‌ستان بن له‌ترافیك لایت له‌سه‌ر چرای سوور

111

1

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.