وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له نقووم بوونی شاری به‌غدا له ئه‌نجامی باران بارین و لافاو ده‌كه‌ن راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: بارودۆخه‌كه دڵنیاكهرهوهیهو پێویست به‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات،چونكه سروشتی تۆبۆگرافی به‌غدا رێگا به‌لافاو بۆ سه‌ر شاره‌كه نادات، ته‌نها ئه‌وه‌ی هه‌یه له رۆژانی دادێ باران بارینێكی مام ناوه‌ند ده‌بێت.
راگهیهنراوهكه روونیشیكردۆته‌وه كه هێشتا رووباری دیجله له‌توانایدایه ئاوی زیاتری باران بارین له خۆ بگرێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.