سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو برۆنیس ئێما نیكلسۆن نێردراوی تایبه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری بازرگانیی ده‌ره‌وه و به‌ڕێزان جۆن ویكلس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و مارتن وار كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا خاتوو نیكلسۆن خۆشحاڵى به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای تێپه‌ڕاندنی دۆخێكی سه‌خت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌ت كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی دیالۆگ و په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كانی نێوانیان. ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاندانی سه‌رمایه‌دارانی به‌ریتانیا بۆ كاركردن له هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی بواری ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شكردنی پسپۆڕی و بهسهردهمیانهكرنی كه‌رته جیاكانى هه‌رێم، نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشوازی له پێشنیاره‌كانی شاندی میوان كرد و تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیرى له حكوومه‌تی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بێت و سه‌قامگیریی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی بگه‌ڕێنێته‌وه عێراق، هه‌رێمی كوردستانیش به سوودوه‌رگرتن له‌و كه‌شه به‌رده‌وام بێت بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.