Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:59

له‌یه‌ک کاتدا له‌ سێ شوێنی پارێزگای هه‌ولێر نه‌وت دابه‌ش ده‌کرێت

له‌ هه‌وڵدان بۆ زیادكردنی به‌شه‌ نه‌وتی هه‌ولێر
کوردستان TV
#7
100%

ئاری كاكه‌شین ، به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی نه‌وتی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌:دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌رده‌وامه‌و هه‌ولێر كراوه‌ به‌ سێ زۆن و له‌یه‌ك كاتدا له‌ هه‌رسێ زۆنه‌كه‌ نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ ، كه‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی كه‌ رۆژانه‌ به‌ ده‌ستییان ده‌گات بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ ئه‌نبار بكه‌ن، له‌ یه‌كاتدا رۆژانه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ناحیه‌و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌رو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر دابه‌شی ده‌كه‌ن.

گوتیشی: پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ به‌شه‌ نه‌وتی هه‌ولێر زیاد بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.