Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:14

مه‌سرور بارزانی: داعش له‌ چه‌ند شارێکی عێراق ده‌ستیان به‌جموجۆڵ کردووه‌ته‌وه‌

باسی له‌ شه‌ڕی داعش و دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و زیاتربوونی جموجۆڵه‌كانی داعش و هۆكاره‌كان كرد
کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ژیل دی كاركۆڤا، هه‌ماهه‌نگیكاری كاروباری دژه‌ تیرۆر له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا و رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ عێراق كرد.

له‌و دیداره‌دا مه‌سرور بارزانی باسی له‌ شه‌ڕی داعش و دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و زیاتربوونی جموجۆڵه‌كانی داعش و هۆكاره‌كان كرد و رایگه‌یاند، سیستمی سیاسی كارپێكرا و گه‌نده‌ڵی و دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان هۆكارگه‌لێكن و ئاماژه‌ی به‌ لێپسراوێتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا بۆ رێگه‌ گرتن له‌ تیرۆریستان‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ تایبه‌تی له‌ شه‌ڕی تیرۆریستان جه‌ختی لێكرایه‌وه‌ به‌و پێیه‌ی شه‌ڕی داعش، شه‌ڕێكی جیهانییه و به‌ته‌نیا په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌یه‌ك یا لایه‌نێكه‌وه‌ نییه‌‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌و كه‌ناڵ و سۆشیاڵ میدیانه‌ كرد‌، كه‌ داعش بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر خه‌ڵكی سوودیان لێ ده‌بینێت.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ عێراق تیشكی خسته‌ سه‌ر گفتوگۆكانی فره‌وانكردنی یارمه‌تییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری رێكخستنه‌وه‌ و چاكسازیكردن له‌ناو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان. په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی نوێی عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.‌

كوردستان تیڤی/ كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.