Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:10

خەسرۆ گۆران: بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئامادەین

گۆران: لەگەڵ ئەوە داين پڕۆسەكە لە ساڵی نوێدا بەڕێوە بچێت
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە كارا كرایەوە، بڕیارە كار بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بكات. بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتییش دەڵێ، ئامادەین بۆ ھەڵبژاردنەكە و لەگەڵ ئەوەدان پڕۆسەكە لە ساڵی نوێدا بەڕێوە بچێت.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، ڕایگەیاند: "پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقدایە ئەگەر لە ساڵی داهاتوودا بەڕێوە بچێت، بەڵام ھێشتا پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەبارەی رۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە نەداوە، كە بۆچوونێك ھەیە لە ناوەڕاستی ساڵی داھاتوودا ئەنجام بدرێت، ئێمەیش پێشبینی دەكەین ھەڵبژاردنەكە بۆ كاتێكی دیكە دوا بخرێت".

پێوەست بە شاری كەركووكیش، خەسرۆ گۆران روونی كردەوە" لە ساڵی ٢٠٠٥ بە دواوە ھیچ ھەڵبژاردنێك بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئەنجام نەدراوە، بەڵام بەو داگیركارییەی ئێستا، رەوشی كەركووك بە ھیچ شێوەیەك لەبار نییە بۆ ھەڵبژاردن، چونكە دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر گۆڕانكاری رووی داوە لە پارێزگای كەركووك، لەبەر ئەوە پێویستە سەرەتا رەوشی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە، ئینجا ھەڵبژاردن تێیدا ئەنجام بدرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.