Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 14:46

340 تەرم لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە رەققە دۆزرانەوە

گۆڕستانی پانۆراما لە رەققە بە گەورەترین گۆڕی بە کۆمەڵ داده‌نرێت
کوردستان TV
100%

گۆڕستانی پانۆراما لە رەققە بە گەورەترین گۆڕی بە کۆمەڵی رەققە لەقەڵەم دەدرێت و لە ماوەی 45 رۆژی رابردوودا کە هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە دەستیپێکردووە، 340 تەرم درهێندراوە و چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی هەزار تەرمی دیکەش لە نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا بدۆزرێنەوە. 

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤیش رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن کە 10 گۆڕی دیکەی هاوشێوە لە رەققە هەبێ. دوای نزیکەی 45 رۆژ لە دەستپێکی کارکردن لە گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراوە لە رەققەی سووریا کە سەردەمێک پایتەختی داعش بوو، کارکردن و دەرهێنانی ئێسک و پرووسکی قوربانیان بەردەوامە. تاوەکو ئیستا سەدان تەرم لە گۆڕە بە کۆمەڵەکە دەرهێندراوە و چاوەڕێش دەکرێت ئەو ژمارەیە زۆر زیاتر ببێت.

بەشێکی زۆر لەوانەی لێرە نێژدراون، چەکدارانی داعش بوون کە لە وڵاتانی جیاجیاوە هاتوونەتە سووریا و لێرە کوژراون. 

رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، هیومان رایتس وۆچ، نیگەرانە لەوەی بە پێی پیویست هاوکاریی پێشکەش بەو کەسانە ناکرێت کە سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕەکانن؛ رێکخراوەکە هەروەها دەشڵێت کە ئەمە تەنیا یەكێکە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان و زیاد لە 10 گۆڕی دیکەی لەم شێوەیە لە رەققە هەن. 

سارا کەیالی، لە رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: "لە شاری رەققە ئەم گرووپە لۆکاڵییە دوای شەڕی داعش 9 گۆڕی بەکۆمەڵیان دۆزیونەتەوە. ئێمە توانیومانە لانیکەم سەردانی سێ لەم گۆڕانە بکەین و لەڕێگەی مانگە دەستکردەکانیشەوە 5 گۆڕی دیکە بدۆزینەوە. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.