Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 09:12

چاوەڕوان دەکرێ سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات
کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات و چاوەڕوان دەکرێ سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جا ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەنجام داوە.

لە پەیوەندییەکەدا، محەمەد عەلی حەکیم و جان ئیڤ لۆدریان تاوتوێی پەیوەندییەکانی بەغدا و پاریسیان کردووە و لۆدریان پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دووپات کردووەتەوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی عێراق نیازی خۆی نیشانداوە بە سەردانیکردنی عێراق لە سەرەتای ساڵی ئایندە پێش سەردانی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ عێراق.

هه‌روه‌ها ئیمانوێڵ ماکرۆن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و چاوەڕێ دەکرێ ماکرۆن سەردانی شارى هەولێر بکات.

حکوومەتی فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و لە شەڕی دژی داعشیشدا، فەرەنسا بە ناردنی چەک و مەشقکردن بە پێشمەرگە و بۆردومانکردنی ئاسمانیی بنکە و بارەگاکانی داعش، هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووه‌.

لە رۆژی 2/9/2018 و دوای ماوەیەکی کەم لە هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، کۆ بووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.