Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 18:19

دەستبەسەر 2 چەک و چەند پارچە چەقۆو خەنجەرێکدا گیرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی بە هەماهەنگی هەریەك لە هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا و چوارچرا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لەسنوری گەڕەكی ئازادی ئەنجامدا .

لەو هەڵمەتەدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و چەكێكی جۆری دەمانچەدا و دەستیش گیرا بەسەر زیاتر لە 80 فیشەك و چەند پارچە چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا ، هەروەها زیاتر لە 40 پەردەی سەیارەو لەزگەی جام ڕەش لێكرانەوە كە بەپێی یاسا ڕێگە پێدراو نیە .

پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، گەڕان و پشكنینەكانی بنكەكانی پۆلیسی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.