له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ سێشه‌ممه ۲۸-۱۱-۲۰۱۸ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لە چالاکیەکیاندا تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتیەک.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بکوژەکە ناوی (ا. ش. ا.) تۆمەتبارە بەکوشتنی هاوڵاتیەک و فەرمانی دەستگیر کردنی هەبووە لەدادگا بەپێی ماددەی (٤۰٦) لەیاسایی سزادانی عێراقی.
لە ئێستادا تۆمەبارەکە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.