له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست .
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، سبەى پێنج شەممە 29 ى 11 ى 2018 ، لە کاتەکانى شەودا ئاسمانى هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ دەست پێ کردنى باران .
سەرەتا لە بەشەکانى رۆژئاواى هەرێم دەست پێ دەکات و رۆژى هەینى کاریگەرى شەپۆڵى باران بارینەکە کار دەکاتە سەر تەواوى ناوچەکەمان و ئاستى باران بارین مامناوەند دەبێت , جگە لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک بە پلە یەک پاشان ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر زۆرترین ڕێژەى باران بارینى دەبێت , ئاستى بارانى بە شێوەى بارانى بە لێزمە دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاندووه ، لەکاتى هاتنى ئەم شەپۆلە بارستە هەوایەکى نیمچە ساردیش روو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەکانى گەرماش نزم دەبێتەوە و هەندی جار هەورە تریشقەش دەبێت .ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک و هەولێر و هەڵەبجە لە سەرووى (25)ملم دەبێت ,هەروەها پێشبینى بەفر بارین لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و سنووریەکان هەیە .کاریگەرى ئەم شەپۆلە تاوەکو رۆژى یەک شەممە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.