له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای گەیشتن بەئامانجەکان و دەسگیرکردنی زۆربەی تۆمەتبارانی هەڵاتوو لەیاسا ئەمرۆ چوارشه‌ممه 28 ى 11 ى 2018 ، لەبارەگای پۆلیسی هەرێم بەئامادەبونی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا بەختیار بابان بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم بەوەکالەت و لیوا عەبدوڵا خەیلانی بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی هەرێم و بەڕێوەبەرانی پۆلیسی ناوچەکان ،لەرێو رەسمێکدا کۆتایی بە کارەکانی ئۆپەراسۆنی باڵا هات و لەو رێ‌و رەسمەشدا ئاماری گرتوان راگەیەنراو دواتر خەڵات ودیاری پێشکەش بە فەرماندەی پۆلیسی ناوچەکان و ئەوانەش کرا کە بەشداربوون لەو پرۆسەیەدا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.