Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:57

وه‌زاره‌تى کاره‌با : سزای توندی دارایی ئەو کەسانە ده‌درێت که‌ سەرپێچیان کردووه‌ له‌تۆڕەکان و دەستکاری پێوەری کارەبایان کردووه‌

گفتوگۆ لەسەر مەرجەكان و پێدانی كارەباش كرا
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێ،ه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی پێداچوونەوە بەرێنمایی و مەرجەكانی پێدانی كارەبا بۆ هاوڵاتیان ، هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی راوێژكاری وەزارەتی كرد.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەباش ئامادەیبوون، باس لە هەموو ئەو تێبینی و پێشنیارانە كرا، كە بۆ چاوخشاندنەوە بە رێنمایی و مەرجەكانی پێدانی كارەبا بۆ وەزارەت بەرزكراوەتەوە.

بریكاری وەزارەتی كارەبا دوای ئەوەی گوێبستی راوپێشنیارەكانی راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبا بوو، داوایكرد رێنمایی و مەرجەكانی كارەبا بەشێوەیەك رێكبخرێت، كە لەخزمەتی هاوڵاتیان و كار ئاسانی بەڕێوەچوونی كارەكانیاندا بێت.

هۆگر شاڵى داواشیكرد، بەتوندی سزای دارایی ئەو كەسانەش بدرێت سەرپێچی دەكەنە سەر تۆڕەكانی كارەباو دەستكاری پێوەرەكانی كارەبا دەكەن، چونكە ئەمە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دزییەوە و زیانی گەورە دەگەیەنێتە دابەشكردنی كارەبا و پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.