له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدرێژەی هەڵمەتەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا هەڵاتوو ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ناڵپارێزی سەر بە بەشی پۆلیسی پێنجوێن هەشت تۆمەتبار دەستگیردەكەن .
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ناڵپارێز هەشت تۆمەتباریان دەستگیركرد بەپێی ماددەی 194 .
لەئێستاشدا سەرجەم تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 194 بەندن و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.