Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:53

هاتوچۆی هه‌ولێر: هه‌ندێک له‌خاوه‌نی دوکانه‌کان شه‌قامی به‌رده‌م دوکانه‌کانیشیان به‌موڵکی خۆیان ده‌زانن

به‌وێنه‌
کوردستان TV
#7
100%

فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: هه‌ندێك له‌خاوه‌ن دوكانه‌كان ته‌نانه‌ت شه‌قامی به‌رده‌م دوكانه‌كه‌شیان به‌موڵكی خۆیان ده‌زانن ، ئه‌گه‌ر بۆشیان بكرێت شه‌قامه‌كانیش ته‌ڵبه‌ند ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: گرتنی شه‌قامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌ حكومییه‌كان و شاره‌وانییه‌ ، كه‌ڕێگا ده‌ده‌ن خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه‌ زیاده‌ڕۆیی بكه‌نه‌ سه‌ر موڵكی گشتی كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌كات.

ده‌شڵێت: روونترین شوێنیش بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ شه‌قامی كۆیه‌یه‌، لای مزگه‌وتی حاجی برایم گه‌ردی و شه‌قامی مه‌خمور به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د یه‌عقوبی تاكو لای مزگه‌وتی خدر سواره‌یه‌ .

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌م شه‌قامانه‌ ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك شوێن وه‌كو كۆگا لێكراون و كاڵاكانیان تیادا كۆ كردۆته‌وه‌و دوورنییه‌ به‌كرێشی بده‌ن ، وێڕای ئه‌وه‌ی  ئه‌م دوو شه‌قامه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رین كراون ، كه‌چی به‌به‌رده‌وام قه‌ره‌بالغیان پێوه‌ دیاره‌.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، داواش له‌ كارمه‌ندانی شاره‌وانی ده‌كات كه‌ چاودێره‌كانیان له‌و شوێنانه‌ زیاتر بوونیان هه‌بێت و لێ نه‌گه‌ڕێن ئه‌م دیارده‌یه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ بكات.

ktvktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.