Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:19

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق کۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆك وه‌زیران پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپات كرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و پێشهاته‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌، بارودۆخی عێراق، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێكرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ پێشهاته‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌، بارودۆخی عێراق، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداری و پشتگیریی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ حكوومه‌تی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كرا.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی له‌ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپات كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا‌ و سه‌قامگیری و ئارامی له‌ عێراق و باشبوونی ڕه‌وشی ئابووریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی.

تاوتوێكردنی گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.