Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:55

عەللاوی هۆشداریی دەدات لە هاتنی نەتەوەی دووەمی داعش

ڕێكخراوەكە تائێستا لەنێو كۆمەڵگەی عیراقیدا بوونی هەیە
کوردستان TV
100%


ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنییە، هۆشداریی دەدات لە هاتنی نەتەوەی دووەمی داعش و دەڵێت: ڕەوشی ئاوارەكان لەبارە بۆ ئەوەی لەلایەن ڕێكخراوەكەوە پەلكێش بكرێن.

عەللاوی بە ڕۆژنامەی (الحیاە)ی لەندەنی ڕایگەیاندووە، عیراق لە قۆناغێك لە قۆناغەكانی شەڕكردن لە دژی داعش سەركەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام ڕێكخراوەكە تائێستا لەنێو كۆمەڵگەی عیراقیدا بوونی هەیە، ئەمەش بەهۆی سیاسەتی پەراوێزخستن و دوورخستنەوە و مامەڵەی نەرێنی لەگەڵ لایەنە دیاریكراوەكان.

سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە گوتیشی: داوام كرد سەركەوتنە سەربازییەكە بەسەر داعشدا بقۆزرێتەوە، كە كۆتایی بە دەسەڵاتی داعش هێنا لە سەر خاكی عیراق، تا یەكێتی گەلی عیراقی بهێنرێتەدی و گەل تۆكمە بكرێت بەڕووی توندڕەویدا.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌كاتێكدا زیاتر له‌ 2 ملیۆن عێراقی له‌ كه‌مپه‌كاندا له‌ ژیانی ئاواره‌ییدان و زیاتر له‌ 3 ملیۆنی دیكه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌نابه‌رن، كاتێك گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی به‌شێك له‌ ناوچه‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان ره‌تده‌كرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری به‌غدا، ئه‌وه‌ پاداشتێكه‌ به‌ داعش و پاشماوه‌كانی داعش ده‌ده‌ین، ئه‌مانه‌ بوونه‌ته‌ بۆمبێكی چێندراو و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كان ئه‌و ئاوارانه‌ به‌ئاسانی په‌لكێشی ریزه‌كانیان بكه‌ن.

عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نه‌وه‌ی دووه‌می داعش هه‌مان تاكتیكی قاعیده‌ په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی لێده‌ و راكه‌" نه‌ك كۆنترۆڵی رووبه‌ری زه‌وی بكات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ لای زۆرێك له‌ وڵاتان و بابه‌تی هه‌ره‌ گرنگی گفتوگۆكانی شانده‌كانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا بوو، كه‌ به‌مدواییانه‌ سه‌ردانی عێراقیان كردبوو و جه‌ختیان له‌وه‌ كردبووه‌وه‌، نه‌وه‌ی دووه‌می داعش قه‌واره‌یه‌ك نابێت كه‌ روبه‌رێكی زه‌وی داگیر بكات، به‌ڵكو سیاسه‌تی "لێدان و راكردن په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌مه‌ش زیانی گه‌وره‌ به‌ كۆمه‌ڵگا و حكوومه‌ته‌ لاوازه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

عەللاوی پێیوایە، شێوەی ئەمجارەی تیرۆر، خۆی لەوەدا نابینێتەوە، كە دەست بەسەر ناوچەكاندا بگرێت، بەڵكو پەلامار دەدات و هەڵدێت و هەوڵ دەدات گەورەترین زیان بەو دامەزراوە حكومییە لاوازانە بگەیەنێت، كە دەیانكاتە ئامانج.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.