Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:17

لە هەولێر بەردی بناغەی پرۆژه‌یه‌کی گرنگ دانرا

له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%


لە شاری هەولێر بەردی بناغەی یەکەمین سەنتەری تیشک لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دانرا و وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند،  له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌كرێت.

له‌ژێر چاودێری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە شاری هەولێر بەردی بناغەی یەکەمین سەنتەری تیشک لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دانرا.

ڕێككه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان لە کاتی دانانی بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیەدا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ڕاگەیاند: پرۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌كرێت و به‌هۆى باشبوونى قه‌یرانى دارایى و ده‌ربازبوونى هه‌رێمی کوردستان له‌ قه‌یرانه‌كان، توانیومانه‌ ده‌ست بكه‌ینه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌كان.

وه‌زیرى ته‌ندروستیى گوتی: بەردی بناغەی سەنتەری لیناک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و سندوقی کۆمەکی تووشبووانی شێرپەنجە و کۆمپانیای شانیکەوە دانراوە.

ڕوونیشى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هۆى باشبووى ته‌نگژه‌ى دارایى و ده‌ربازبوونى هه‌رێم له‌ ته‌نگژه‌كان جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد، به‌ بڕى یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار پرۆژه‌مان هه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین جێبه‌جێیان بكه‌ین.

وەزیری تەندروستی گوتیشى: له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئامێرێك بۆ سلێمانى دابین ده‌كه‌ین و سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ش له‌ دهۆك ده‌كه‌ینه‌وه.

ڕێککەوت حەمەڕەشید ڕوونیشی كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ میوانخانه‌یه‌ك به‌هۆى چاكبوونه‌وه‌ى 100 نه‌خۆش رێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، پلانى دووه‌مى سندووقى شێرپه‌نجه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خۆپاراستن باشتره‌ له‌ چاره‌سه‌ر.

هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌نته‌ره‌ى له‌ سلێمانى هه‌بووه‌، خزمه‌تى هه‌موو هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌، گوتیشی: خێرخوازان رۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه‌ و درێغیان نه‌كردووه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى و هاوكارى حكومه‌تیان كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.