Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:18

به‌وێنه‌.. بازاڕی سیم به‌ شێوازێکی سه‌رده‌میانه‌ نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌

ره‌مه‌زانی پار به‌شێك له‌ دوكانه‌كان سوتان
کوردستان TV
#7
100%


كارزان كاكل.. له‌دوای سوتای بازاڕی سیم له‌ شاری هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌.

بازاری سیم له‌گه‌ره‌كی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر له‌ ره‌مه‌زانی پار به‌شی زۆری دوكانه‌كان سوتاو ، له‌ ئێستادا به‌ هاوكاری شاره‌وانی شه‌ش دوكانه‌كان به‌شێوازێكی سه‌رده‌میان و مۆدێرن نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا كاره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ 285 دووكان كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان به‌كۆتا هاتووه‌، ته‌نها 50 دوكان ماون نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌ له‌ ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌كان شاره‌وانی شه‌ش به‌شێكی زۆری پێداویسته‌یه‌كی دابینكردووه‌، به‌ردوامیشه‌ له‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و له‌ پاك راگرتنی بازاری سیم، له‌ ئێستادا به‌شی زۆری دوكانه‌كان به‌ڕووی كریاران كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.