Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:14

سه‌در رێگا نادات وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ حزبی‌ بن

موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كوتله‌ى سائیرون له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌رگیز رێگا نادات وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ حزبی‌ بن، پێشنیاریشی‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق كرد په‌له‌ بكات له‌ راگه‌یاندنی‌ ته‌واوی‌ كابینه‌كه‌ی‌ جگه‌ له‌ وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2018 موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر په‌یامێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌واوكردنی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق راگه‌یاند.

له‌ تویتێكدا، كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، موقته‌دا سه‌در نووسیویه‌تى: ئه‌ى قه‌ومه‌كه‌م من هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت نیم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ منم بوومه‌ته‌ هۆى دواكه‌وتنى پیلانه‌كانیان و گوێیان پێ مه‌ده‌ن.

موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: له‌پێناو پاراستنی‌ كه‌رامه‌تی‌ عیراق و سه‌ربه‌خۆیی و بۆ ئه‌وه‌ی‌ عیراق ببێته‌ خاوه‌نی‌ بڕیاری‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ناوخۆ نه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ كه‌سانی‌ حزبی‌ بۆ وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ رازی‌ نابم.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پێشنیار بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م په‌له‌ بكات له‌ خستنه‌ڕووی‌ ته‌واوی‌ كابینه‌كه‌ی‌ جگه‌ له‌ وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ و ده‌رگای‌ خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و فه‌رمانده‌ مه‌زنانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ خاكی‌ داگیركراوی‌ عیراقیان له‌ ده‌ستی‌ داعشی‌ تاوانكار ئازادكرد به‌بێ‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ هیچ كوتله‌ و حزب و لایه‌نێك بۆ ئه‌و دوو پۆسته‌، دراوسێكانمان دۆستمانن گه‌وره‌مان نین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.