Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 20:43

به‌وێنه‌ ... به‌هۆی دروست کردنى پشێوى و ڕوودانى چه‌ند پێکدادانێک شۆفێری ئۆتۆمبێلێک ده‌ستگیر کرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،  شۆفێری ئۆتۆمبێلیێکی جۆری جێب چیرۆکی دەستگیرکرا کەلە دوای دروستکردنی پشێوی وچەند پێکدادانێک هەڵاتبوو.

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس و پێدانی زانیاری لەسەر ڕەنگ و جۆری ئۆتۆمبێلەکە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار توانیان شۆفێرەکە دەستگیر بکەن.

پۆلیسى سلێمانى ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە شەوی ڕابردو کاتژمێر ۲ خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلێکداو هەڵاتبوو، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ۹ خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلێکی ترو هەڵاتبوو، بەپێی بەدواداچونی پۆلیس هەمان ئۆتۆمبێل لەگەڕەکی تاڤگە خۆی داوە لەدەرگای نەخۆشخانەی شەهید جەزاو هەڵاتبوو، دواتر لە ستونێکی کارەبای دابو هەڵاتبو.

له‌كۆتادا پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار توانیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیری بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخەن، لە ئێستادا ناوبراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ۲۳ ی هاتوچۆ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە.

شایەنی باسە شۆفێرەکە ناوی (ڕ. ع. ص) و لە دایکبوی ساڵی ۱۹۷۰ یە.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.