Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:18

به‌وێنه‌ .. به‌شێکى زۆری نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌ کاره‌کانى ته‌واو بوون

حكومه‌تى ئه‌لمانیا ده‌ستى به‌دروست كردنى كردووه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ، ڕایده‌گه‌ێنێت قۆناغه‌كانی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌شێكى زۆری كاره‌كانى ته‌واو بووه‌


ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای بڕیاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر هاوكاری كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڕیار درا كه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی مۆدێرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندار و نه‌خۆشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دروست بكرێت و به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا بڕیاری دروستكردنی دا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ واری جێبه‌جێكردندایه‌ به‌شێكی زۆری بینایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و ئێستا كاری به‌رده‌وامی تێدا ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی دیاری كراوی داهاتوودا پێشمه‌رگه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مۆدێرنی تایبه‌ت به‌خۆی

1

11

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.