چالاكوانانى سووریا گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى سه‌ر به گرووپه‌كانى سوپاى سووریاى ئازاد كه لایه‌نگرى توركیان به شێوه‌یه‌كى هۆڤیانه ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتییه‌ك ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له چالاكانى سووریا له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ره‌وه گرته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى: ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به سوپاى سووریاى ئازادن، كه لایه‌نگرى توركیان و ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتییه‌كى مه‌ده‌نى ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له ڤیدیۆكه‌دا 10 چه‌كدار ده‌رده‌كه‌ون، كه ئاڵاى توركیایان له‌سه‌ر سینگیان داناوه و به شێوه‌یه‌كى دڕندانه ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتییه‌ك له ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ده‌ده‌ن.
چالاكانى سووریا ده‌ڵێن له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و گرووپانه‌ى لایه‌نگرى توركیان، رۆژانه پێشێلكارى له‌و جۆره دژ به مافى هاووڵاتیان ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌وه‌ش بووه‌ته مایه‌ى ره‌شبینى و بێهیوایى هاووڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.