لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك جهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، بهردهوامن بهدوای ئهو كهسانهى کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە ، هێزەکانمان توانیویانه سەرۆکی باندێکی فێڵکردن لههاوڵاتیان دەستگیربكهن
ڕاشیدهگهیهنن ، تۆمەتبار (ب. ح. ا) دانیشتوی قەزایەکی سەر بەشاری سلێمانیەو چەن جارێک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە لەسەر ئەوەی بەچەند فێڵێکی جیاجیا دەستی خاوەنکارو بەڵێندەرەکانی بڕیوە لەبواری کڕینی نەوت و سوتەمەنی و خۆراک ، وە بەبڕی جیاواز پارەی ئەو خاوەنکارو بەڵێندەرانەی خواردوە کەهەرجارێک کەمتر نەبوە لە ۳۰ - ٥۰ هەزار دۆلار، خۆی وەک سەرۆکی باندەکە کاری کردوەو چەند تۆمەتبارێکی لەدەور بون کە کاریان بۆ کردوە، وە لە پێشتردا توانراوە باندەکەی کە لە ٦ شەش تۆمەتبار پێکهاتبوو دەستگیر بکرێن، کە بۆ وەرگرتنی پارەو حەواڵەکان پێناسی تەزویرو ناوی جیاجیایان بەکارهێناوە.
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت ، جێی ئاماژەیە تۆمەتباری ناوبراو زیاتر لە ۳۰ فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوەو خۆی لەهێزەکانی پۆلیس شاردبۆوە، بۆیە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارو کوردسات و نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆی ڕاسپارد هەستن بە کۆکردنەوەی زانیاری وردو بەدواداچون بۆ تۆمەتباری ناوبراو، وە توانرا لە بەرواری ۲۳ - ۱۱ - ۲۰۱۸ لەسنوری قەزای دوکان دەستگیربکرێ لەگەڵ برایەکیدا بەناوی (ن. ح. ا) کە ئەویش فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
لهكۆتادا پۆلیس ڕایدهگهێنێت هەردوو تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر بەندن، شایەنی باسە لە زۆربەی بنکەو بەشەکانی پۆلیسی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە بە شارەکانی تری هەرێمی کوردستانەوە، وە بەوتەی تۆمەتباری لای سەرەوە سەرجەم ئەو پارانەی لە قومارکردندا دۆڕاندوە، کە مەزەندەی دەکات بە زیاتر لە ۱٥۰ هەزار دۆلار.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.