Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:30

پێدانى کاره‌بای نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان له‌م زستانه‌ ڕاگه‌یاندرا

به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ی ئێستا وه‌زاره‌ت جێ به‌كاریه‌تى
کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان پێدانى كاته‌كانى  كاره‌بای نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان راگه‌یاند 

محه‌ەمەد هەورامانى  گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، خشته‌ و پێدانى كاره‌بای نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان له‌زستادا  12 كاتژمێر ده‌بێت 


 ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، وه‌زاره‌ت به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێدانى كاره‌بای نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان ، ته‌نیا له‌كاتێك كاته‌كانى كاره‌با به‌هاوڵاتیان زیاتر ده‌بێت  ئه‌گه‌رغاز  زیاد بێت ئه‌وكاته‌ پێدانى كاره‌با  به‌هاوڵاتیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت 

له‌راگه‌یاندرتوی پێشووی وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر زیاد بوونى ڕێژه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌با و پێدانى به‌هاوڵاتیان ڕایگه‌یاند ،  بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە ماوەی چەند مانگی رابردووی ساڵی 2018 توانیویەتی بە تێکرا 2300 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت و دابەشی بکات بە سەر هاوبەشانی کارەبا .

بەخۆشحاڵیەوە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنانی کارەبا روودەدات بە هۆی زیاد بوونی رێژەی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە گێڵگەکانی (کۆرمۆر و خوڕمەڵە) کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی کارەبا بە چەند قۆناغێک لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێبکات بە زیادبوونی لە 2300 مێگاوات دەبێتە 3500 مێگاوات، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی لە 50% بەرەو زیاد بوون دەچێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت وهاوڵاتیان سوودمەندی سەرەکی دەبن .

وەزارەتی کارەبا بە پێ ی بەرنامەی دارێژراو دەستی کردوە بەجێبەجێکردنی (پرۆژەی تۆری زیرەک) کە یەکسانی دەبەخشێت بە هاوڵاتیان لە سوودی کارەبا ئەم پرۆژەیە تاکوو کۆتایی ساڵی 2019 بە پێ ی پلانێکی وەزارەت جێبەجێدەکرێت و کارەبای بە فیرۆچوو کە رێژەکەی لە نێوان 25% - 30% کارەبای بەرهەم هێنراوە دەگەرێتەوە ناوتۆڕی کارەبای نیشتمانی و ئەم زیادەیەش جارێکی تر هاوڵاتیان لێی سوودمەند دەبن.

شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.