کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا له هه‌ولێر په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق بڵاوكرده‌وه .
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا له هه‌ولێر په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه، له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: دڵتەنگین بە برینداربوون و گیان لەدەستدانی ھاووڵاتیان بەھۆی بومەلەرزەکەی 25ی ئه‌و مانگه لە عێراق کە ھەرێمی کوردستانی عێراق و ئێرانیشی گرتەوە، هه‌روه‌ها ھیوای چاک بوونەوەی تەواو و خێرا بۆ بریندارانی بومەلەرزەکە دەخوازین ئەمەریکا وەک ھاوبەشێکی بەھێزی خەڵکی عێراق دەمێنێتەوەو ھەروەھا بیروھۆشمان لای ئەوانەیە کە بوومەلەرزەکە ناوچەکانیانی گرتەوە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق لەوانەش گەرمیان.
هه‌روه‌ها ئۆفیسی ئۆفدای ئاژانسی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆخەکە لەنزیکەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.