وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كێشه‌یه‌كی فه‌رمانگاكانی پارێزگای دهۆكی پارێزگاكه‌ی چاره‌سه‌ر كرد و به‌ڵێنیشدا كه له چوار چێوه‌ی بڕیار و رێنمایه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تر بكرێت، راشیگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی شێرپه‌نجه له دهۆك.
ئەمڕۆ دووشەممە 26/11/2018 رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارێزگای دھۆک و خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیلی بەسەرکردەوە.
دواتر لە باڵەخانەی پارێزگا لەگەڵ ھەر حەوت قائیقمامی قەزاکانی پارێزگای دھۆک و بەڕێوەبەری فەرمانگاکانی دھۆک کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا و لەسەرەتای کۆبوونەوەکە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەناوی حکومەتی ھەرێم سوپاسی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی پارێزگای دھۆکی کرد کە بەشێوەیەکی رێک و پێک کارەکانیان ئەنجامداوە و ھەروەھا باسی لە ئامانجی سەردانەکەی کرد کە بۆ دانانی پلانی کارکردنە بۆ ساڵی 2019 و بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی پارێزگاکە و پێداویستی فەرمانگاکان.
دواتر وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند: کە بەڕێز نێچیرڤانی بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شێرپەنجە لە دھۆک و بۆ ئەو مەبەستەش باسی لە رێکارەکانی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.