Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:40

لەژێر هیچ بیانوویەک چیتر ئینتەرنێت لە عێراق ناوه‌سێت

به‌دامه‌زراندنى مانگێكى ده‌ستكرد
کوردستان TV
100%

نەعیم ڕوبەیعی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارێکی دەرکردووە و لەمەودوا لەژێر هیچ بیانوو و بارودۆخێکدا خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت نابڕن.

نه‌عیم ڕوبه‌یعی، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق، له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ دوگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، ڕایگه‌یاند: چه‌ندین پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ كه‌ له‌ جێبه‌جێكرندان، به‌شێكیشیان له‌ ئاینده‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌نێویاندا دامه‌زراندنى مانگێكى ده‌ستكرد بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى په‌یوه‌ندییه‌كان و زانیاری و گواستنه‌وه‌ى ته‌لفزیۆنى و دۆزینه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئینته‌رنێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌په‌ره‌پێدان و پێشخستنى چالاكی پۆسته‌ و دامه‌زراندنى ناوه‌ندی داتاى نیشتمانى بۆ دۆزینه‌وه‌ى پاراستنى ئاسایشی و هه‌ڵگرتنى داتاكانى حكوومه‌ت.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ئەمریکا هیوای خواستووە کە وەزارەتەکەیان ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت کە پێشتر گیراوەتەبەر سەبارەت بە بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، بڕیارى داوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت نه‌وه‌ستێت له‌هه‌ر دۆخێكدا بێت، به‌پێویستیشی زانى، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌، مافه‌كانى خۆیان بپارێزن و نه‌یخه‌نه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.