Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 02:13

شاندێکی پارتی بەشداری پانێڵی پەیمانگای شەنگەهای بۆ توێژینەوە و دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

دەیەوێ پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم پتەو بکات
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە شاری (شنگهای) وڵای چین، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری پانێڵی (پەیمانگای شەنگەهای بۆ توێژینەوە و دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) کرد.

پانێڵەکە لەلایەن سەرۆکی پەیمانگای شەنگەهای و چەندین پسپۆڕی سیاسی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەنی چین و شاندی لایەنە سیاسیەکانی وڵاتانی عەرەبی بەشداربوون.

سەرۆکی پەیمانگاکە (وای جین) بە تێر و تەسەلی باسی لە سیاسەتی وڵاتی چین بەرامبەر بە وڵاتانی زلهێز و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی کرد وە گفتوگۆی نێوان بەشداربووانی پانێڵەکە زیاتر لە 3 کاتژمێری خایاند.

لەلایەن خۆیەوە هیوا ئەحمەد مستەفا بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی پەیمانگای شەنگەهای کرد.

ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە باسیان لە بانگهێشت کردنی چەند سەنتەرێکی تایبەت بە شیکاری سیاسی لە عیراق و کوردستان کرد بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی شاری شەنگەهای بکەن.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.