ئەمڕۆ دووشەممە وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانى گشتى پارێزگاکان و بەڕێوەبەرى پەروەردەى قەزاکان و سەرپەرشتیاران لەشارى هەولێر کۆبووەوە.
وەزیرى پەروەردە سەبارەت بە چەند پرسێکى پەروەردەیى قسەى کرد و لەسەرووى هەمووشیانەوە پێنج خاڵى جەوهەرى و گرنگى باس کرد کە پێویستە بە زووترین کات جێبەجێ بکرێن کە بریتى بوون لە دابەشکردنى نەوت بۆ ئەو شوێنانەى کە نەوتیان پێ نەدراوە، وە بەردەوامبوونى لە رێکخستنى میلاکات و دادپەروەرى و کارکردن لەسەر سیستەمى بە ئینگلیزى کردنى هەردوو وانەى بیرکارى و زانستەکان و پەرەپێدان و چالاکترکردنى، کارکردن لەسەر وانەبێژى و بە تایبەت ئەو کەسانەى کە دەرچووى هەردوو کۆلێژى پەروەردە و پەروەردەى بنیاتن، هەروەها کارکردنى بە پێى رێنمایی و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە بڕیارێکى نەرێنى و حزبى، وە بەپێ رێنماییەکان کار بکرێت. پاشان چەندین پرسێکى دیکەى پەروەردەیى و روژێنران.
لە کۆتاییدا د.پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە و بەڕێوەبەرى گشتى دیوان وەڵامى پرسیار و پێشنیارەکانى بەرێوەبەرانى پەروەردەکانیان دایەوە بۆ ئەوەى کارە پەروەردەییکان بێ ڕۆتینات جێبەجێ بکرێن.
خاڵێكیان پهیوهندى به دهرچوانى ههردوو كۆلێژى پهروهردهو بنیاتهوه ههیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.