پەرلەمانتارێکی پارتی دیموكراتى كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی ئامادەیی بۆ رێکخستنەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 نیشانداوە.
دیار بەرواری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە باسنیوزی ڕاگەیاند" رۆژی شەممەی ڕابردوو حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی ئامادەیی خۆی نیشانداوه بۆ ھاوکاریکردن لەگەڵ پەرلەمان بۆ رێکخستنەوەی پرۆژ یاسای بودجەی 2019".
گوتیشی: "پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019، نادادپەروەرانە و نایاساییە، ھیچ دادپەروەرییەکی بۆ بەشەکانی کۆمەڵگای عێراقی تێدا نییە.
ڕوونیشی کردەوە، ھەڵوێستی عادل عەبدولمەھدی باش و دەگمەن بوو، ئامادەیی خۆی نیشانداوه بۆ ھاوکاریکردنی لەگەڵ پەرلەمان بۆ رێکخستنەوەی بڕگەکانی بودجەی 2019، فراکسیۆنی پارتیش تێبینیەکانی پێشکەش کردووە.
پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاشکراشیکرد، سەرلەنوێ چاوەڕوانی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2019ـەن دوای ھەموارکردنەوە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.