باڵیۆزی چیك له عێراق، به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له عێراق و ماڵئاوایی، سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز یان ڤیجیتال باڵیۆزی چیك له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له عێراق و ماڵئاوایی، سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز میخال سڤوبودا كونسولی چیك له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز ڤیجیتال سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگه‌كانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شی كراوه له ماوه‌ی كاركردنی و هیوای به‌رده‌وامیی ئاسانكاری و هاوكاریی بۆ باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی خواست و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز ڤیجیتال له كاری نوێ‌دا خواست و ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كونسولخانه‌ی چیك له هه‌رێم و باڵیۆزی نوێیان له به‌غدا دووپات كرده‌وه و ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ چیك له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.