Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:08

حکومەتی عێراق بودجه‌یه‌کى نوێی بۆ هه‌رێمى کوردستان دابین کرد

وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، حكومەتی عێراق رەزامەندی نیشانداوە هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق بودجەیەكی تایبەت بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كە دەبنە هۆی دروستبونی لافاو كارەساتی سروشتی , لە پارێزگای سلێمانیش لایەنەپەیوەندیدارەكان سەرقاڵی دەرەخستەیەكن بۆ ئەوەی كۆی گرفتەكان دەستنیشانبكرێت و دواتر بەمەبەستی چارەسەركردنیان رەوانەی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی بودجەی پێویستیان بۆ دابین بكرێت

 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ئەمڕۆ دووشەممە 26.11.2018 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كارەساتە سروشتیەكان لە پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە و بڕیارەكەی حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ رووبەڕووبنەوەی كارەساتی سروشتی لە سلێمانی تاوتوێكرد , 

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند:  بڕیارەكەی حكومەتی عێراق  بڕیارێكی گرنگەو رۆڵی گرنگی دەبێت لە چارەسەركردنی بەشێكی زۆر لەو كێشەو گرفتانەی كە هۆكارن بۆ دروستبونی كارەساتی سروشتی لە پارێزگای سلێمانی  , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەزووترین كاتدا دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەرخستە بۆ كۆی ئەو گرفت و كێشانە ئامادە دەكەن كە لە سلێمانی هەستیان پێدەكرێت و دواتر گرفتەكان رەوانەی حكومەتی فیدڕڵی دەكرێت بۆ دابینكردنی بودجەو دەربڕینی رەزامەندی لەسەر دابینكردنی ئەو كەرەستەو پێداویستیانەی كە پێویستن بۆ رێگری كردن لە لافاو كارەساتی سروشتی , 

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كارەساتە سروشتیەكان لە سلێمانی كراو قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی كارەكانی لیژنەكەوە لە سلێمانی رێگری لە سەدان رووداو حاڵەتی كارەساتی سروشتی كراوە و ژیانی چەندین خێزان لەمەترسی پارێزراوە , ئەوەشخرایەڕوو لیژنەكە هەموو توانایەكی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی لەكاتی لافاو كارەساتی سروشتی رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت و لە زووترین كاتدا بەهانای ئەو كەسانەوە بچن كە پێویستیان بەپێشكەشكردنی هاوكاری هەیە . 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.