مهسعود حهیدهر ئهندامی شاندی كوردستان بۆ بهغدا لهلێدوانى بۆ بهشى كوردی دهنگی ئهمریكا لهبارهی سهردانى سهرۆك بارزانی بۆ بهغدا ڕایگهیاند ، سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد فەرمی بووە ، بەناوی هەموو کورد وەک تاکە زەعیم و مەرجەعی کورد، چونکە خەڵکی کوردستان بەخۆشحاڵیەوە نزیکەی لە 50%ی متمانەیان دایەوە بەپارتی لەهەڵبژاردن بۆ ئیدارەدان، بە پلەبەندی و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی سەردانەکەی شاندە کوردییەکە بەسەرۆکایەتی بارزانی بۆ بەغداد دەردەکەوێت، بەجۆرێک لەسەر ئاستی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و داراییەکان، تا ئەوەی بەغداد موچە و بودجەی هەرێم بەتەواوی دەنێرێت وە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتەواوی نامێنێت، دەشڵیت"ئەو سەردانە بووە هۆی توانەوەی بەستەڵەکی کێشهکانی نێوان هەرێم و بەغداد، وە دەرگای چارەسەری بەڕووی هەموو کێشەکان لە عیراق کردەوە، بەوهۆیەوە سەرکردە عیراقیەکانیش هەمووان سەردانی هەولێر دەکەن
لهبارهى بوودجه و پشكى ههرێمى كوردستان مهسعود حهیدهر رایگهیاند ، بابەتی بودجە دەمێکە کاری لەسەر کراوە هەم لەسەر ئاستی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم وە وەزیری دارایی عیراق کە بێگومان بەم نزیکانە ئەنجامەکەی دەبینرێت، بەڵام بەم سەردانەی " سەرۆک بارزانی" بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێم یەکلایی بوەیەوە وە بۆ پێشمەرگەش هەر ڕاستە بەم شێوەیە هەموو مانگێک بەغداد شایستە داراییەکانی دەداتە هەرێم."
مەسعود حەیدەر ڕاشیگهیاند لەپاش سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد ، پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نامێنێت ، ئەنجامی ئەم سەردانە بەم نزیکانە بە ئەرێنی کاریگەریەکەی دەردەکەوێت، وادەکات کە بەغداد پشکی هەرێم وموچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و بەتەواوی فەرمانبەران مانگانە موچەی خۆیان وەربگرن و پاشەکەوتیش بەتەواوی نەمێنێت."
مهسعود حهیدهر بهبهشى كوردی دهنگی ئهمریكاشی راگهیاندووه ، بەهۆی کاریگەری و پێگەی "کاک مەسعود"ەوەیە، کە لەسەر ئاستی عیراق و دنیا وەک "زەعیم" و ڕابەرێکی شۆڕشگێری نەتەوەیی و ئازادیخواز لێی دەڕوانرێت،هەتا لە زۆربەی دانیشتنەکاندا ئەو سەرکردە عیراقیانە یەک "حەقیقەت"یان بە ئێمە دەوت ، دەیانوت،" جەنابی کاک مەسعود لەکوێ بێت، چارەسەر لەوێێە"
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.