Erbil 14°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:51

به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان تا ئێستا 513 که‌س برینداربوونه‌

چه‌ندین پاش له‌رزه‌شی هه‌بووه‌ كه‌ به‌هێزیترینیان 5.2 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌و بۆومه‌له‌رزه‌ی شه‌ی رابردوو شاری كرماشان و به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری ئه‌م شاره‌ی هه‌ژاند، بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتووانی ئه‌م شاره‌ بریندار ببن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی سه‌رچاوه‌ ته‌ندرووستییه‌كانی شاری كرماشان بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م شاره‌ تا كاتژمێر 12ـی شه‌وی رابردوو بووه‌ته‌ هۆی برینداربوونی 513 كه‌س.

ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ شاره‌كانی قه‌سری شیرین و سه‌رپۆڵ زه‌هاویشی هه‌ژاندووه‌، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستانیش هه‌ست به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كراوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ زیاتر هه‌ستی پێكراوه‌ و گوڕه‌كه‌ی زیاتر بووه‌ له‌چاو هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ هێزی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ 6.3 له‌سه‌ر پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌ و چه‌ندین پاش له‌رزه‌شی هه‌بووه‌ كه‌ به‌هێزیترینیان 5.2 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.