له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەماڵ قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،
شه‌وی رابردوو لە قەزای کفری ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا ڕویدا
ڕاشیده‌گه‌ێنێت به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه شۆفێری ماتۆرسکێلەکە بەناوی ( محه‌مه‌د سه‌باح نوری ) لەدایکبووی 2003 دانیشتووی قەزای کفری گیانی لەدەستدا .
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو گه‌یه‌ندرایه بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ لەبنکەی پۆلیسی کفری بەندکراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.