لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووهڕائیدی مافپەروەرعهلی جەماڵ قدووری بهڕێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی شهوی رابردوو چەن بومەلەرزەیەک تەواوی کوردستان وعیراقی هەژاند بەوهۆیەوە 52کەس بەهۆی تێک چونی تەندروستیانەوە هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و ئافرەتیک بەناوی (سەبریە قادر شەریف) دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن و( محمد فتاح ڕۆستەم ) لەدایکبووی 1950 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری بەهۆی کاریگەری بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستدا
راشیدهگهێنێت ، دوو هاوڵاتی دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری بەهۆی بەرکەوتنەوە دەستیان شکابو هەروەها ئافرەتێک دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن لاقی درزی تێ کەوتبوو ، سەرجەم بریندارەکان چارەسەری پێویستیان بۆکراو دوای توێکاری تەرمەکان ڕادەستی کەسووکاریان کرانەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.