Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 00:21

ماراسۆنی پاسکیلسواری له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

جگە لە چەند بابەتێکی گرنگ لە خۆیەوە دەگرێ
کوردستان TV
#7
100%



لە ڕۆژی 30 مانگی تشرینی دووەم لە هەولێر ماراسۆنی پاسکیلسواری لە کاتژمێر 2:30 پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات بەڕێوەدەچێت، ووتار و کۆنسێرتی موزیک لە کاتژمێر 3:00 پاش نیوەڕۆ دەسپێدەکات.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM – The UN Migration Agency  بۆ یەکەم ماراسۆنی نێودەوڵەتی پاسکیلسواری هەولێر - ڕاید ئۆن! لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئه‌نجام ده‌دات.

ئەم چالاکیە، جگە لەوەی چەند بابەتێکی گرنگ لە خۆیەوە دەگرێ کە پەیوەستن بە کاتێکی دیاریکراو، لەگەڵ ئەوەدا گرنگترین بابەت بریتیە لە یەکڕیزی لە جیاوازیەکانمان.

ئەم ئامانجە ڕووناکە پەیوەستە بە چەند کۆڵەکەیەک کە بریتین لە:
1. بەهێزکردنی ئافرەت
2. گەنج وەک هۆکارێک بۆ گۆڕان
3. پشتگیری کردنی چالاکی کۆمەڵایەتی بە بەستنەوەیان بە کەرتی تایبەت
4. ژینگە
 
لە هێلی کۆتایی ماراسۆنەکەدا هەڵدەستین بە ئاهەنگگێڕان بە ووتار و موزیکی کلتووری و تیپی هەلپەڕکێ.

ئەم چالاکیە لە ڕۆژی 30 مانگی تشرینی دووەم لە هەولێر بەڕێوەدەچێت. ماراسۆنی پاسکیلسواری لە کاتژمێر 2:30 پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات و پەخشی راستەوخۆی پاسکیلسواران لە پارکی شار پیشان دەدرێت. ووتار و کۆنسێرتی موزیک لە کاتژمێر 3:00 پاش نیوەڕۆ دەسپێدەکات.
 
ماراسۆنەکە دەست پێدەکات لە تەنیشت گوڵان پارک و کۆتایی پێ دێ لە تەنیشت پارکی شار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.