Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 00:27

له‌سه‌ر زه‌وییه‌کانى که‌رتى گرد جۆتیار و گه‌زنه‌ى نوێ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌نوسراوێكدا
کوردستان TV
100%


 به‌پێى نووسراوێك كه‌ ژماره‌ 455ی له‌ سه‌ره‌ و ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ى 25 ى 11 ى 2018 ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى كه‌رتى گرد جۆتیار و گه‌زنه‌ی نوێ هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌  كه‌ زه‌وییه‌كانی كه‌رتی (گردجوتیار ،  گه‌زنه‌ی نوێ) بۆ كشتوكاڵ به‌كارنه‌هێنن .

ڕاشیده‌گه‌ێنێت   له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كاری چه‌سپاندنی سنوور تپبیت الحدود له‌ زه‌وییه‌كانی ئه‌و كه‌رته‌ ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه‌ خۆیان به‌ به‌رپرسیار نازانن له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ ده‌كێڵن و تۆو ده‌كه‌ن، یان بۆ مه‌به‌ستی دیكه‌ی كشتوكاڵی به‌كاریانده‌هێنن.

نووسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ واژۆی د. عه‌بدولره‌حیم عومه‌ر مسته‌فا  سه‌رۆكی لێژنه‌ی بڕیاری كشتوكاڵی هه‌ولێری له‌سه‌ره‌، ئه‌و خاوه‌ن زه‌وییانه‌ش ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ قه‌ره‌بوویان وه‌رنه‌گرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو ئه‌نجام بده‌ن.


شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.