سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، تا جێ به‌جێ كردنى پێداویستیه‌كانى داواكارییه‌كانی قوتابیانى به‌شه ناوخۆییه‌كانى زانكۆ ده‌وام ڕاده‌گیرێت
ئاراز زەینەڵ یاریده‌ده‌ری سەرۆکی زانکۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لة ماوه‌ی 2 تا 3 ڕۆژ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانى به‌شه ناوخۆییه‌كان بۆ قوتابیان دابین ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ش ده‌وام له‌زانكۆ ڕاده‌گیرێت
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 25 ى 11 ى 2018 قوتابیانى زانكۆی سلێمانى ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به‌خۆ پیشاندان كرد و ڕێگه‌ى سه‌ره‌كی به‌رده‌م زانكۆی سلێمانیان داخست
له‌باره‌ى نه‌بوونى پێداویستیه‌كانى به‌شه ناوخۆییه‌كانى قوتابیانى زانكۆی سلێمانى ، یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ماوەی دوو رۆژە قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی، لە ترس و دڵەراوکێدا ژیان بەسەردەبەن، بەهۆی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان لە بەشە ناوخۆییەکانیان.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، ئێمە لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان خۆمان بە داکۆکیکاری سەرسەختی ماف و داخوازیەکانی گشت قوتابیانی کوردستان دەزانین، بۆیە داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی و سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەکەین، بەزووترین کات کێشە و ئاریشەکانی قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی چارەسەر بکەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.