لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی ڕایدهگهێنێت ئەمڕۆ یهكشهممه 25ی 11ی 2018 هەستان بەدابەشكردنی وەجبەی هەشت بۆ خەرجكردنی پارەی نەخۆشی بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، كەپارەی هاوكارییە بۆ ئەو نەخۆشانەی كە لەریزبەندی مانگی تشرینی دووەمدا ناویان هەبووە و بڕەكەشی 55 ملیۆن دینارە.
ڕاشیدهگهیهنن كە ساڵی رابردوو لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم هەموو ئەو پسووڵانەی خەرجی چارەسەری كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالكراوان كە لە ساڵانی ڕابردوو(2013، 2014، 2015 و 2016) ماونەتەوە بەنووسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كراوە بۆ خەرجكردنی مافی هەریەكەیان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.