Erbil 13°C شەممە 28 کانونی یەکەم 16:31

ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم ئاگاداریه‌ک ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌کات

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ئاگاداریه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بۆ ھاووڵاتییان بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، منداڵانی تازە لەدایکبوو، پێویستە فۆرمی کارتی نیشتمانییان بۆ پڕ بکرێتەوە.
  

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/11/2018،  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لە  هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاو کردەوە، ڕایده‌گه‌ێنێت بە بڕیارێکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی عێراق ئەو منداڵانەی تازە لەدایک دەبن، پێویستە دوای سێ مانگ فۆرمی کارتی نیشتمانیان بو پڕ بکرێتەوە لەگەڵ بەڵگەنامەی لەدایکبوون (بیان ولادە) ئامادە بکرێت، بۆ مامەڵەی کارتی نیشتمانی، ھەروەھا دەبێت دایک و باوکی منداڵەکە مامەڵەی کارتی نیشتمانییان بۆ بکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پێداویستییەکانیش کردووە، کە بریتین لە:

ڕەگەزنامەی عێراقیی دایک و باوک (نسخەی أصلی)
پێناسی باری شارستانیی دایک و باوک (نسخەی أصلی)
کارتی زانیاریی سەرۆک خێزان (نسخەی أصلی)

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.