Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:54

سه‌رۆکی میحوه‌ری نیشتمانی عێراقی: زۆر گه‌شبینم به‌سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ به‌غدا

ماوه‌یه‌كه‌ دۆخی سیاسی عێراق چه‌قی به‌ستووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی میحوه‌ری نیشتمانی عێراقی رایده‌گه‌ێنێ، زۆر گه‌شبینم به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا.

خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی میحوه‌ری نیشتمانی عێراقی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: له‌ پێناو داڕشتنه‌وه‌ی رۆحێكی نیشتمانی نوێ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دۆخی سیاسی عێراقی چه‌ق به‌ستوو كردووه‌، زۆر خۆشحاڵم به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بازرانی بۆ به‌غدای پایته‌خت.

خه‌نجه‌ر هیواداریشه‌ هاوپه‌یمانییه‌تێكی عێراقی دوور له‌ تائیفی و قه‌ومی دروست ببێت كه‌ ده‌وڵه‌تێكی دادپه‌روه‌رو حكومه‌تێكی نیشتمانی بینێته‌ كایه‌وه‌، كه‌ مافی هاووڵاتیانی به‌سڕه‌و شه‌رگات و هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك یه‌ك له‌به‌رچاو بگرێت.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.