Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:28

کۆڕێکی شیعری بۆ کچه‌ به‌هره‌مه‌ندێک سازکرا

له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ سه‌ره‌نج و پێشنیاره‌كان خرانه‌ روو
کوردستان TV
100%

رێكخراوی سنین بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكانی گه‌نجان، له‌ هۆڵی په‌رتوكخانه‌ی په‌روانه‌ له‌گه‌ره‌كی دێڵزیان، كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ كچه‌ به‌هره‌مه‌ندێك سازكرد.

سیروان سابیر، به‌رپرسی راگه‌یاندنی رێكخراوی سنین بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكانی گه‌نجان، رایگه‌یاند :له‌ئێواره‌ پایزیه‌كی كوردستان له‌هۆڵی په‌رتوكخانه‌ی په‌روانه‌، له‌گه‌ڕه‌كی دێڵزیان له‌ ناحیه‌ی دیانا، ئێواره‌ كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌مان بۆ كچه‌ به‌هره‌مه‌ند خاتوو (خه‌ڵات زرار) رێكخست و  به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند شیعرێكی خۆی ئاماده‌بووانی دڵخۆش كرد.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌كوتای كۆڕه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ سه‌ره‌نج و پێشنیاره‌كان خرانه‌ روو، دواتر كۆڕگێڕ وڵامی ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.