Erbil 14°C شەممە 28 کانونی یەکەم 16:09

٢٥ ی نۆڤەمبەر ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافرەت

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


 له‌په‌یامێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان به‌بۆنه‌ى 25 ى 11 ى 2018  ڕۆژ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى توندو تیژى دژى ئافره‌ت   ڕایده‌گه‌ێنێت  ، توندوتیژی دژی ئافرەت وەک دیاردەیەکی مێژویی – کۆمەڵایەتی لە سەرجەمی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە ئاستی جیاواز لە چەندین فۆرمدا پیادە دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە جیهان لە ئێستادا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە دیوەو داهێنانە زانستیەکان بانگەشەی خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکەن، بەڵام ئافرەت دوچاری توندوتیژی و زەبروزەنگ دەبێتەوەو، کۆمەڵگەی کوردستانیش لە بازنەی ئەو کۆمەڵگانەدایە کە توندوتیژی دژی ئافرەت تێیدا پیادە دەکرێ و لە هەمان کات ڕێگاکانی بەرەنگاربونەوەشی هاوتەریب لە کاردان بۆ کەم کردنەوەو بنەبڕ کردنی.

 هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، لە هەلومەرجی ئێستای کۆمەڵگەی کوردستانی، بە هۆی پێشکەوتنە زانستیەکان بە تایبەت لە بواری تەکنەلۆجیای گواستنەوە و کاری ڕێکخراوەکانی ئافرەتان، توندوتیژی دژی ئافرەت چیدیکە کێشەیەکی تایبەتی فەزای خێزان نییە، بەڵکو پرسێکی گشتی کۆمەڵگەو ڕای گشتییە و دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم لە کاردان بۆ تۆمار کردنی روداوەکانی توندوتیژی و بە هاناوەچونی قوربانیان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژ بە ئەنجام دەرانی، ئەمەش دوای ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین هەنگاوی کردەیی بە ئاراستەی بەرەنگاربونەوەو ڕێگری کردن لەم دیاردەیە ناوەو خودی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) سەرپەرشتی ئەم دۆسیەیە دەکات و پشتیوانێکی بەهێزی پرسی ئافرەتە بە شیوەیەکی گشتی.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان 

پەیامی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، 
بۆ ڕۆژی ٢٥ ی نۆڤەمبەر و هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت

توندوتیژی دژی ئافرەت وەک دیاردەیەکی مێژویی – کۆمەڵایەتی لە سەرجەمی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە ئاستی جیاواز لە چەندین فۆرمدا پیادە دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە جیهان لە ئێستادا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە دیوەو داهێنانە زانستیەکان بانگەشەی خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکەن، بەڵام ئافرەت دوچاری توندوتیژی و زەبروزەنگ دەبێتەوەو، کۆمەڵگەی کوردستانیش لە بازنەی ئەو کۆمەڵگانەدایە کە توندوتیژی دژی ئافرەت تێیدا پیادە دەکرێ و لە هەمان کات ڕێگاکانی بەرەنگاربونەوەشی هاوتەریب لە کاردان بۆ کەم کردنەوەو بنەبڕ کردنی.
لە هەلومەرجی ئێستای کۆمەڵگەی کوردستانی، بە هۆی پێشکەوتنە زانستیەکان بە تایبەت لە بواری تەکنەلۆجیای گواستنەوە و کاری ڕێکخراوەکانی ئافرەتان، توندوتیژی دژی ئافرەت چیدیکە کێشەیەکی تایبەتی فەزای خێزان نییە، بەڵکو پرسێکی گشتی کۆمەڵگەو ڕای گشتییە و دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم لە کاردان بۆ تۆمار کردنی روداوەکانی توندوتیژی و بە هاناوەچونی قوربانیان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژ بە ئەنجام دەرانی، ئەمەش دوای ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین هەنگاوی کردەیی بە ئاراستەی بەرەنگاربونەوەو ڕێگری کردن لەم دیاردەیە ناوەو خودی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) سەرپەرشتی ئەم دۆسیەیە دەکات و پشتیوانێکی بەهێزی پرسی ئافرەتە بە شیوەیەکی گشتی.
ئێمە لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، وەک ڕێکخراوێکی داکۆکیکار لە پرسی ئافرەت، بەردەوامی توندوتیژی دژی ئافرەت سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، دەگەڕێنینەوە بۆ چەندین فاکتەری مێژویی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی، کە ڕەگی چۆتە نێو قوڵایی هزر و ڕوانینی کۆمەڵگەو تێکەڵکێشێکە لە کلتور و بیروڕاو ئایدۆلۆجیای گەلانی ئەم ناوچەیە کە یارمەتیدەرە بۆ مانەوەی هزری پیاوسالاری و ئاستەنگ خستنە بەردەم هەر پێشکەوتنێک کە دژ بە بنەماکانی ئەو هزرەیە، ئەم هزرەش دەیەوێت ئافرەت لەناو جیهانبینی ئەودا بێت و سەربەخۆیی کەسایەتی خۆی لە دەست بدات و دووربێت لە رۆشنفیکری و ئازادی، کە ئەمەش لە ئێستادا لەلایەن ئافرەتی کوردەوە پەسەند کراو نیەو ئافرەتی کورد دەمێکە ئەو قۆناغەی تێپەڕاندوەو چیدیکە لە ئاست توندوتیژیەکان بێدەنگ نابێ و ڕازی نابێ هەوڵی دوورخستنەوەی بۆ دەرەوەی کایەکانی ژیان بدرێ، هەر بۆیە هەوڵ و تێکۆشانی ڕێکخراوەکەمان بۆ پشتیوانی و مکوڕ بونی خواست و داواکاریەکانی ئافرەتانی کوردستانە.
هاوکات میکانیزم بۆ کەم کردنەوەو بنەبڕ کردنی دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەت، جیاوازە بە جیاوازی قۆناغ و چۆنیەتی دیاردەکە لە هەر کۆمەڵگەیەک کە خودی ڕوانگەو خواستەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەروەکچۆن بزوتنەوەی فیمینیزمی جیهانی چەندین قۆناغی تێپەڕاندووە، ئێمەش وەک پێشەنگی بزوتنەوەی فیمینیزمی ئافرەتان لە کوردستان، مامەڵەیەکی خۆماڵی پشتیوان بە وەرگرتنی زانیاری و هۆشیاری سەبارەت بە ئەزمونی گەلانی پێشکەوتو پابەندی بە میتۆدە زانستیەکان لەگەڵ دیاردەکە و کەیسەکانی توندوتیژی دەکەین کە ڕوو لە ڕێکخراوەکەمان دەکەن، هاوکات بەردەوامین لە هەوڵە گشتگیرەکانمان لە ڕێگای بەش و ئۆرگانەکانی ڕێکخراوەکەمان و هەموو ئامرازە بەرکارەکان بۆ بڵاو کردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە ترسناکی ئەم دیاردەیەو ئاکامەکانی لەسەر ئافرەت و ڕەوتی گەشەسەندنی کۆمەڵگە، هاوکات کار دەکەین بۆ برەوپێدانی کلتوری ناتوندوتیژی و ئاشتەوایی بە پەیڕەوکردن لە چەمکەکانی خۆشەویستی و لێبوردەیی لە پێناو خێزانێکی ساخلەم و هاوسەنگ لە ئەرک و ماف، تژی بە ئەڤین و ڕێز، کۆمەڵگەیەکی یەکسان و پێشکەوتوو.  
لەمڕۆژەدا مۆمێکی ڕوناکی هەڵدەکەین بۆ ڕەوانی بێگەردی گوڵە نێرگزەکانی ڕێڕەوی ئازادی، هەریەکە لەو ئافرەتانەی کە لەمساڵدا بون بە قوربانی ڕوداوەکانی توندوتیژی بەربنەمای ڕەگەز، درود بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگای یەکسانی و بزوتنەوەی ئافرەتان، سڵاو بۆ هەموو ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەمان، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.    
                                                               یەکێتی ئافرەتانی کوردستان 
                                                             ٢٥ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨

1

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.