لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، یهكێتى قوتابیانى كوردستان ڕایدهگهێنێت ، ماوەی دوو رۆژە قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی، لە ترس و دڵەراوکێدا ژیان بەسەردەبەن، بەهۆی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان لە بەشە ناوخۆییەکانیان.
ڕاشیدهگهیهنن ، ئێمە لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان خۆمان بە داکۆکیکاری سەرسەختی ماف و داخوازیەکانی گشت قوتابیانی کوردستان دەزانین، بۆیە داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی و سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەکەین، بەزووترین کات کێشە و ئاریشەکانی قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی چارەسەر بکەن.
دهقى راگهیاندراوهكهى یهكێتى قوتابیانى كوردستان
راگەیاندراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لەبارەی کێشەی قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی
سڵاوی زانست و خەبات....
ماوەی دوو رۆژە قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی، لە ترس و دڵەراوکێدا ژیان بەسەردەبەن، بەهۆی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان لە بەشە ناوخۆییەکانیان.
ئێمە لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان خۆمان بە داکۆکیکاری سەرسەختی ماف و داخوازیەکانی گشت قوتابیانی کوردستان دەزانین، بۆیە داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی و سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەکەین، بەزووترین کات کێشە و ئاریشەکانی قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی چارەسەر بکەن.
شایەنی ئاماژە پێدانە سەرجەم قوتابیانی کوردستان
مافی خۆیانە ھەموو پێداویستییەكانی خوێندن و
ژیانێكی شایستەیان بۆ فەراھەم بكرێ، ئێمەش لە یەكێتی قوتابیانی كوردستان پشتگیری گشت قوتابیان دەكەین بۆ داواکردنی مافەكانیان و دەربڕینی ناڕەزایی بەشێوەی مەدەنییانە، لەگەڵ ئەوەشدا بە توندی ئیدانەی بەرپەرچدانەوە و كاردانەوەی ناشیاو و دوور لە ھەموو بەھا و رەوشتە پیشەیی و پەروەردەیی و كۆمەڵایەتییەكانی یەكە كارگێڕییەكان دەكەین بەرامبەر بە قوتابیان.
ئێمە لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان روونی دەکەینەوە، كە قوتابیانمان لە زانکۆی سلێمانی لە ترسی رەخنەگرتن، شێوە و دەنگ و ناسنامەی خۆیان شاردووەتەوە، نەوەک لە داهاتوودا سەرووی خۆیان ژێر بەژێر و یەک بەیەک لێپێچینەوە لەگەڵ قوتابییە ناڕازییەکان بکات.
لە كۆتاییشدا رایدەگەیەنین، گیان و ئازادی و سەلامەتی و پاراستنی قوتابیان لە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکاندایە و پێویستە حەرەمی زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان پارێزراوبن لە ھەر ھەڕەشە و مەترسییەک، ھەروەھا داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی و پارێزگای سلێمانی، بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کچانی سلێمانی بکات و لێپێچینەوەی کارگێڕی و یاسایی بەرامبەر لایەنی پەیوەندیداری زانکۆی سلێمانی بگیرێتە بەر.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.