به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك له شه‌قامێكی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، زیانی به ١٢ ئۆتۆمبیل گه‌یاندووه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه شه‌وی ڕابردوو له سه‌رووی شه‌قامی بێكه‌س له به‌رامبه‌ر باره‌گای حزبی شیوعی ڕوویداوه.
به‌پێ ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ: بارهه‌ڵگره‌كه ئستۆپی نه‌ماوه و كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه. پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: به هۆی ڕووداوه‌كه سه‌رنشینێكی بارهه‌ڵگره‌كه برینداره و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش هه‌ڵاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.