ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق له كۆبوونهوهی ئهمڕۆی به كۆی دهنگ بڕیاردرا زیانلێكهوتووانی لافاوهكهی عێراق و ههرێمی كوردستانیش قهرهبوو بكرێنهوه.
بەپێی بڕیارەیەكەی پەرلەمان ئەو شوێن و ماڵانەی كە بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بوون، قەرەبوو دەكرێنەوە، ئەگەر لەسەر بودجەی 2018 پارە مابێت، لەو پارەیە قەرەبوو دەكرێنەوە، ئەگەریش نەمابێت، لە بودجەی 2019 بڕی 200 ملیار دینار دانراوە و لەو پارەیە قەرەبوو دەكرێنەوە.
تا ئێستا دیارنییە شێوازی قەرەبووکردنەوەکە چۆنە، بەڵام لیژنەکە سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکات و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەت قەرەبووی زیانەکان دەکرێتەوە.
ئەو بڕیارەش لەکاتێکدایە کە بەھۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوچەکانی ھەرێم و بەشێک لە ناوچەکانی باشوری عێراقی گرتەوە، چەندین خانوو و خێمەی ئاوارەکان زەرەر و زیانی ماددیی زۆریان بەرکەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.